
وێنەی ماڵئاوای بارمتەکانی ئیسرائیل لای حەماس
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس، وێنەیەکی نوێی بارمتە دەستگیرکراوەکانی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و وێنەکەی بە "ماڵئاوایی" وەسف کردووە.
چی ڕوودەدات: ماوەیەکە ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە، سوپای ئیسرائیلیش ڕاگەیاندووە کە هێزەکانیان ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر شاری غەززە دەکات بە هێزێک پێشتر نەبینراوە، داواش لە دانیشتووانی ناوچەکە کرد کە چۆڵی بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بزووتنەوەی حەماس، وێنەیەکی نوێی بارمتە دەستبەسەرکراوەکانی بڵاوکردەوە، لە وێنەکەدا 47 بارمتە هەن لەسەر وێنەکەش نووسراوە ''بەهۆی سەرکەشیی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ملکەچبوونی ئیال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، وێنەیەکی ماڵئاوایی بارمتەکانی لەکاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە لە غەززە بڵاوکردەوە''.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئیسرائیل بە چڕی شاری غەززە بۆمباران دەکات، سوورە لەسەر درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنەکانی تاوەکو سەرجەم بارمتەکان ئازاد دەکرێن، هاوکات لەگەڵ شکستپێهێنانی تەواوی بزووتنەوەی حەماس.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 57 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






