وتەبێژی ئەپیکۆر: بەمزووانە ڕێکەوتننامەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕادەگەیێنرێت
- کوردستان
- 22 ئەیلوول

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر)
ئاڤا نیوز
وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان داڕشتنی ڕێککەوتننامەی سێ قۆڵی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت پشتڕاست دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: بەمزووانە واژۆی لەسەر دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە ئاڤای وت، لە هەولێر ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەنێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کوردستان کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیاکانی نەوت، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ کراوە.
لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر)، سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕەشنووسی ڕێککەوتنامەی سێ قۆڵی لە نێوان حکومەتی هەرێم، حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەکراوە و لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا واژۆی لەسەر دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان گەشبینی خۆی بە واژۆکردنی رێککەوتننامە دەربڕی و ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتنی گەورە سەبارەت بە دەستپێکردنەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە و ڕەشنووسی ڕێککەوتنامەکە تەواو بووە و ئامادەکراوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک دەکرێت و تێیدا واژۆ لەسەر ڕێککەوتننامەکە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





