بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران یاری کۆتایی مۆندیالی تۆپی پێی بچووكراوەی خانمان کۆتایی هات
- هەواڵ
- 22 ئەیلوول

ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە یاری کۆتایی مۆندیالی تۆپی پێی بچووكراوەی خانمان لە هەولێر
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، یاری کۆتایی مۆندیالی تۆپی پێی بچووكراوەی خانمان بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی خانمانی میسر نازناوەکەیان بردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: یەکەمجارە پاڵەوانێیەتی مۆندیالی تۆپی پێی بچووککراوەی خانمان، لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، شەش هەڵبژاردە لە پاڵەوانیەتیەکە بەشداربوون و بەسەر دوو کۆمەڵە دابەشکران، هەڵبژاردەکانی ( کوردستان، بەرازیل، میسر، لوبنان، ئوردن، پاکستان) بەشدارییان کردبوو، پاڵەوانێیەتییەکە ماوەی هەشت رۆژ لە شاری هەولێر بەردەوامبوو.
چی ڕوویدا: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 22-9-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە هەولێر، یاریی كۆتایی مۆندیالی تۆپی پێی بچووكراوەی خانمان لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و میسر بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی خانمانی میسر، بووە پاڵەوانی مۆندیالی تۆپی پێی بچووكراوەی خانمان.
زانیاریی زیاتر: لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێیەتیەکەدا لە یارییەکی بەهێزدا هەردوو هەڵبژاردەی میسر و بەڕازیل بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسان بوون و هەڵبژاردەی میسر توانی بە ئەنجامی لێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکە بباتەوە و بووە پاڵەوانی ئەم نازناوە.
ئەمەش بزانە: هەڵبژاردەی لوبنان پلەی سێیەم و کوردستانیش پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، لە کۆتاییشدا لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە خەڵات بەسەر ناوبژیوان و یاریزان و تیپە سەرکەوتووەکان دابەشکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






