
ئاڤا ڕووماڵێکی تایبەتی بۆ مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 کرد
ئاڤا نیوز
مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو و عوسمان دێمبلی بە باشترین یاریزانی جیهان هەڵبژێردرا.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی دووشەممە کاتژمێر نۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان، گۆڤاری فرانس فووتبۆڵی فەرەنسی، خەڵاتی ساڵانەی خۆی بەسەر یاریزانانی تۆپی پێ دابەش دەکات، کە ژمارەیان حەوت خەڵاتە و یەکێکە لە گەورەترین ئاهەنگەکانی ساڵ.
زانیاریی زیاتر: مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان لە شانۆی دو شاتالی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەکرێت و ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانان و ڕاهێنەرانی یانە وەرزشییەکان لە تەواوی وڵاتانی جیهانەوە بەشدارییان تێدا کردووە و باشترین یاریزان و ڕاهێنەری وەرز دیاری دەکرێن.
ئەمەش بزانە: ژمارەیەک یاریزان لەسەر ئاستیی یانە جیاوازەکان کاندیدن بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025، کە ناوەکانیان بەمشێوەیەیە:- محەممەد سەڵاح، عوسمان دێمبلی، رۆبێرت لیڤاندۆڤسک، ڤیتنیا، رافنیا، ئەشرەف حەکیمی، لامین یاماڵ، کڤاراتسی خیلیا، کۆڵ پاڵمەر، پێدرێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عوسمان دێمبلی بە باشترین یاریزانی جیهان هەڵبژێردرا، ڕێزبەندی دابەشکردنی خەڵاتەکانی دیکەش بەمشێوەیەیە؛
ئایتانا بۆنماتی، سێیەم ساڵە لەسەریەک خەڵاتی باڵۆندۆری وەک باشترین خانمە یاریزانی جیهان دەباتەوە.
یانەی ئارسناڵ لەسەر ئاستی خانمان، بە باشترین یانەی ساڵ هەڵبژێردرا.
ئێڤا پایۆر، خانمە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، خەڵاتی گێرد مۆلەری وەک باشترین هێرشبەری ساڵ بردەوە.
هانا هامتن، گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی و هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا، خەڵاتی لیڤ یاشینی وەک باشترین گۆڵپارێزی ساڵ بردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





