70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن

شەیری بکە لە:
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن

بەکارهێنانی زمانی ئاماژە

ئاڤا نیوز


ڕۆژی جیهانی ئاماژەیە و لە هەرێمی کوردستان خواست لەسەر فێربوونی ئەو زمانە ڕوو لە زیادبوونە، ساڵانە دەیان خول لە زانکۆ و پەیمانگەکان لەوبارەیەوە بەڕێوەدەبردرێن.

چیرۆکی سەرەکی: 23ی ئەیلوول وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی ئاماژە لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە ناسێنراوە، بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ئەو ڕێکخراوە، زیاتر لە 70 ملیۆن نابیست لە جیهاندا تۆمارکراون، کە 80% یان لە وڵاتانی دواکەوتوو و تازە گەشەسەندووەکاندا.

لێدوانی فەرمی: بەهار مەحموود، سەرۆکی ڕێکخراوی ئاماژە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی؛ بە ئاڤای گوت، "هاووڵاتیان خواستیان لەسەر فێربوونی زمانی ئاماژە دەکات و ساڵانە دەیان خول لە زانکۆ و پەیمانگە بەڕێوەدەچن، جگە لەوەی نابیستان گەیشتووەنەتە ئەو قۆناغەی کە ببنە قوتابی زانکۆ، بەڵام ناتوانن لەسەرجەم زانکۆکان درێژە بەخوێندن بدەن."

ئەمەش بزانە: زمانی ئاماژە، یەكێكە لەو زمانانەی هێما و ئاماژەی خۆی هەیە و مرۆڤ لەڕێی جوڵاندنی پەنجەکانی و چەند ئەندامێكی دیكەی جەستەی قسە لەگەڵ كەسێكی نابیست دەكات و ئەو پەیامەی مەبەستییەتی پێی دەگەیەنێت، هەرێمی کوردستانیش زیاتر لە شەش هەزار 164 نابیست تۆمارکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ