ئاڤا وادەی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکانی بۆ ناردنی داهاتی نانەوتی تەواو کردووە و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ 120 ملیار دینارەکە بۆ بەغدا بنێردرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران خەرج بکات، بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبووەنەوەکەدا مەرجی ئەوە دانراوە بۆ ئەوەی مووچەی مانگی حەوت بۆ کوردستان بنێردرێت دەبێت هەولێر 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بداتە بەغدا.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێستا چاوەڕوانی سلێمانین داهاتی خۆی بنێرێت، هەرکە داهاتەکە هات ئەمڕۆ چوارشەممە، 120 ملیارەکە دەخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
-پارێزگای سلێمانی دەبێت 38 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بداتە وەزارەرتی دارایی، بەڵام ئاڤا زانیویەتی تا ئێستا 10 ملیار دیناری ناردووە.
لەلایەکی دیکە: سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری وتی: کارکردن لە لیستی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران لە قۆناغی کۆتاییە و ئەمڕۆ ئەویش تەواو دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئەگەری زۆر سبەی پێنجشەممە لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕەوانەی بەغدا دەکەن، چونکە پێداچوونەوەی کۆتایی بۆ دەکەن بۆ ئەوەی هیچ هەڵە و کەموکوڕیەکی تێدا نەبێت و بکرێت بە بیانوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی چوار تیکتۆکچی دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
کارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە هەولێر دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
23 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
23 ئەیلوول
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پاداشتی خانەنشینی درا
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیارانی کوردستان دابەش دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچە بۆ تەیف سامی دەنێرێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان 50 ملیار دیناری خانەنشینی بۆ بەغدا دەنێرێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی مووچەی 22 هەزار پێشمەرگەی خانەنشین چارەسەر دەبێت