ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کوردستانەوە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
- هەواڵ
- 24 ئەیلوول

ئاڵای کوردستان و عێراق لەگەڵ یەکێک لە کێڵگەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تەواوی پابەندییەکانی خۆی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە و، واژۆی بە سەرجەم کۆمپانیا ناوخۆ و بیانییەکان کردووە، جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی ئەمەش کاریگەری لەسەر ڕێککەوتنەکە نابێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 22-09-2025، كۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان شاندی كۆمپانیای نەوتی باكوور و بەرپرسانی هەولێر و بەغدا بەڕێوەچوو و ڕێككەوتن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، "سەرجەم کۆمپانیا ناوخۆ و بیانییەکان واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنەکە کردووە، جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی تاوەكو ئێستا ئەو ڕێککەوتنەی واژوو نەکردووە کە کاریگەری نییە لەسەر ڕێکەوتنە سێ قۆڵییەکە."
زانیاریی زیاتر: جەختی لەوەش دەکەنەوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان چاوەڕێی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دەکات بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە وەڵام بداتەوە، تاوەکو بە زووترین کات کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکات و بڕگەکانی ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکات.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاری پرۆسەی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان دەخاتەڕوو
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: شەش گرووپی چەکداری بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە






