باوک و برای ئەو کەسەی بە تۆمەتی کوشتنی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم دەستگیر کرا، کوژران
- هەواڵ
- 24 ئەیلوول

باوک و برای ئەو دووکەسەی کە تۆمەتبارە بە کوشتنی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم- ئەمڕۆ لە کفری کوژران
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئەمڕۆ تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم لە بەغدا دەستگیر کرا، کەمێک پێش ئێستا دوو کەس کە دەگوترێت "باوک و برای تۆمەتبارەکەن" لە کفری کوژران.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستگیر کرا، بەگوتەی برایەکی ئەکبەر حاجی رۆستەم تۆمەتبارەکە بە ڕەچەڵەک عەرەب و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.
زانیاریی ئاڤا: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا کەمێک پێش ئێستا دوو کەس لە کفری کوژران، ئەم دوو کەسە باوک و برای 'عەزیز عەزاوی'ـین، کە تۆمەتباری سەرەکییە لە کوشتنی ئەکبەری حاجی ڕۆستەم.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئاڤا پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیانەوە کرد، ئەوان کوژرانی ئەو دوو کەسەیان پشتڕاست کردەوە و دەڵێن: لێکۆڵینەوەمان لەو بابەتە دەستپێکردووە.
لەلایەکی دیکە: جمهور ڕۆستەم، برای ئەکبەری حاجی ڕۆستەم بە ئاڤای ڕاگەیاند: کەسێک بەناوی 'عەزیز عەزاوی' بەتۆمەتی کوشتنی ئەکبەری برام لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستگیر کراوە.
براکەی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم گوتیشی، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، پاش ئەوەی تاوانەکەی کردووە ویستویەتی بچێتە دەرەوەی عێراق.
زانیاری تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، تۆمەتبارەکە بە ڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی تکریتە، ساڵێک پێش ئێستا زەوییەکی لە ئەکبەر حاجی ڕۆستەم بە کرێ گرتووە بۆ ئەوەی کشتوکاڵی تێدا بکات.
باکگراوند: ڕۆژی 22-9-2025، ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی سنووری گەرمیان لەناو زەوی و زارەکەی خۆیدا لە گوندی ئۆمەربلی کفری بە گوللە کوژرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاری پرۆسەی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان دەخاتەڕوو
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: شەش گرووپی چەکداری بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە






