
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ئاشکرای کردووە کە هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ناردنی بڕی 170 ملیار دینار بۆ بەغدا لەم مانگەدا. ئەم بڕە پارەیە دوو بەشی سەرەکی لەخۆ دەگرێت: داهاتی ناوخۆ و پشکی سندووقی خانەنشینی.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: بە گوتەی تەیف سامی جگە لە داهاتی ناوخۆ کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، هەرێمی کوردستان بڕی 50 ملیار دینار وەک پشکی سندووقی خانەنشینی دەنێرێت. ئەم بڕیارە پەیوەندی بە یەکخستنەوەی یاسای خانەنشینی نێوان هەرێم و ناوەندەوە هەیە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەم 50 ملیار دینارە تایبەتە بە سندووقی خانەنشینی. پێشتر، پشکی خانەنشینی لە مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان 7% بووە، لەکاتێکدا لە عێراق 10% بووە. لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردووەوە، ئەم دوو پشکە یەکخراونەتەوە و هەرێمی کوردستانیش پشکەکەی کردووەتە 10%.
هەروەها، ڕێککەوتن کراوە کە پاشماوەی 3%ی پشکی خانەنشینی، کە لە ساڵی 2014وە و بەهۆی دەرچوونی یاسای خانەنشینی عێراقەوە تاوەکو 1-6-2024 کۆبووەتەوە، وەک قەرزێک لەسەر حکومەتی هەرێم بگێڕدرێتەوە بۆ بەغدا. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە لای خۆیەوە ئەم 3%ی مووچەیە لە فەرمانبەران و خانەنشینان دەبڕێت و دەینێرێت بۆ بەغدا.
بە تەنیشت ئەم بابەتە: هەرێمی کوردستان داهاتی ناوخۆی مانگی حەوت، کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت. ئەمە وەک بەشێک لە ڕێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دێت سەبارەت بە دابەشکردنی داهاتەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد





