کۆشکی کرێملن بۆ ترەمپ: ڕووسیا پڵنگێکی کارتۆنی نییە بەڵکو ورچێکی جەمسەریی بەهێزە

شەیری بکە لە:
کۆشکی کرێملن بۆ ترەمپ: ڕووسیا پڵنگێکی کارتۆنی نییە بەڵکو ورچێکی جەمسەریی بەهێزە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کۆشکی کرێملن

ئاڤا نیوز

 

وتەبێژی کۆشکی کرێملن وەڵامی سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، "ڕووسیا پڵنگێکی کارتۆنی نییە بەڵکو ورچێکی جەمسەریی بەهێزە".


چیرۆکی سەرەکی: شەوی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە دۆناڵد ترەمپ لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، ڕووسیا بە ئابووریەکی وێرانەوە وەک پڵنگێکی کارتۆنی دەبێت و کیێڤ دەتوانێت هێرشی پێچەوانە ئەنجام بدات و بە ئاسانی هەموو خاکە داگیرکراوەکانی بگەڕێنێتەوە.


لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕووسیا سەرەڕای هەموو سزا و فشارە نێودەوڵەتیەکان خۆڕاگرە و بەردەوامە لە پێشخستنی کەرتە جیاوازەکانی وڵات، بە هەمانشێوە سوپای ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانی لە نێو خاکی ئۆکراینا تاوەکو هەموو ئامانجەکانی سەرۆک پووتین بەدی دێت، هیچ بژاردەیەکی دیکە لە بەردەم مۆسکۆ نییە جگە لە بەدیهێنانی ئامانجی سەرەکی کە ئەویش پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و خاکی ڕووسیایە.

 

زانیاریی زیاتر: دیمیتری پیسکۆڤ لە درێژەی قسەکانیدا وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و گوتی، ڕووسیا پڵنگێکی کارتۆنی نییە، بەڵکو وەرچێکی بەهێزە کە دەتوانێت بەرگری لە سنوور و بەرژەوەندیە باڵاکانی خۆی بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ