
دیمەنی دارەکان
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی گرنگیدان بە جوانكردنی سیمای قەڵای هەولێر، سەروو 50 داری جۆری ستانداردی كەلەپووری جیهانی لە شەقامی سەرەكی قەڵا دەچێندرێن، لە ئاییندەشدا ژمارەكە زیاتر دەكرێت.
وێنە گەورەکە: نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر لە ژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی دەكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن یونسكۆوە وەك یەكێك لە شوێنەوارە بایەخدارەكانی جیهان پۆلێن كرا و کۆمسیۆنێک بۆ نۆژەنکردنەوەی پێکهات. ئامانجەكە ئەوەیە قەڵای هەولێر ببێتە ڕووگەیەكی گەشتیاریی گرنگ بۆ گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی؛ ئێستا كارەكانی نۆژەنكردنەوەی بەرەو كۆتاییە.
لێدوانی فەرمی: فەلاح حەسەن، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر بەوەكالەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، بۆ گرنگیدان بە ژینگە و جوانترکردنی شەقامی سەرەکیی ناو قەڵا، بە ستاندەردی کەلەپووری جیهانی و بە راوێژکاری لەگەڵ ڕێکخراوی یونسکۆ و بەشی شوێنەواری و ئەندازیاریی كۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر، وەکو دەستپێک هەڵساین بە چاندنی زیاتر لە 50 دار.
گرنگترین ئەو پرۆژانەی لە ماوەی ڕابردوودا لەنێو قەڵای هەولێر جێبەجێ كراون:
٠ نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکیی قەڵا و كۆڵانەكان و بەردڕێژكردنیان بە ستانداردی جیهانیی شوێنەواری كەلەپووری.
٠ نۆژەنکردنەوەی حەمامی قەڵا کە کۆنترین حەمامی هەولێرە و كارەكانی نۆژەنكردنەوەی، لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە پشتیوانیی دارایی دەکرێت.
٠ ڕووناككردنەوەی دیوی دەرەوە و ناوەوەی قەڵای هەولێر و شەقام و كۆڵانەكانی.
٠ نۆژەنكردنەوەی بەشێك لە خانووە گرنگەكانی نێو قەڵای هەولێر.
٠ زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی.
٠ نۆژەنكردنەوەی گۆڕەپانی بەردەم دەرگای سەرەکیی قەڵا و بەردڕێژكردنی.
* دانانی تەلبەندی ئەمنی بۆ ئەو شوێنانەی كە ڕێگەپێدراو نییە.
٠ پلانیش هەیە چایخانەیەکی کولتووری و چێشتخانە و هۆتێلێكیش لە قەڵا دروست بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






