وتەبێژی ئەپیکۆر: پێشبینی دەكەین ئاستی هەناردەی نەوت بگاتە 230 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا
- بزنس
- 27 ئەیلوول

مایڵز کاگینز، گوتەبێژی، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان "ئەپیکۆر" میوانی ئاڤا بوو
ئاڤا نیوز
وتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان 'ئەپیكۆر' تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، پلانیان هەیە كۆمپانیای دیكە بهێننە هەرێمی كوردستان و، بەشداری هەناردەكردنەوەی نەوت بكەن.
وێنە گەورەكە: دوای وەستاندنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە 30 مانگ بۆ بازاڕی جیهانی، ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025، بەشێوەیەكی فەرمی هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی بۆڕی بەرەو بەندەری جەیهانی توركیا دەستیپێكردەوە، ئەوەش دوای ڕێككەوتنی سێقۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان 'ئەپیكۆر'.
لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، وتەبێژی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان 'ئەپیكۆر' لە شاری میلانۆی ئیتاڵیاوە، قسەی بۆ ئاڤا كرد و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێكی گرنگ و گەورەیە بۆ هەموو عێراق و هەرێمی كوردستان كە هەناردەكردنی نەوت دەستیپێكردووەتەوە.
بەشێك لە قسەكانی وتەبێژی ئەپیكۆر:
- پێشبینی دەكەین لە ڕۆژانی داهاتوودا هەناردەی نەوت زیاد بكات و بگاتە 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، جگە لەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەی كە بۆ ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە.
- دیاریكردنی نرخی 16 دۆلار بۆ كۆمپانیاكان لە بەرامبەر بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت، ڕێككەوتنێكی كاتیە و ساڵی نوێ پێداچوونەوە بە نرخەكە دەكرێت بەپێی هەڵومەرجی ئەوكات.
- لایەنێکی ڕاوێژکاریى نێودەوڵەتی ئەرکی پێداچوونەوە بە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێم لە ئەستۆ دەگرێت.
- سوپاسی هەردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سوودانی دەکەین بۆ سەرخستنی ئەم ڕێکكەوتنە
- هەردوو سەرۆکوەزیرانی کوردستان و عێراق، ڕێکكەوتنەكەیان بە مێژوویی وەسف کرد، ئێمە بە ڕێکكەوتنێکی گرنگ ناوی دەنێین.
- ئەم ڕێکكەوتنە ئاسانکاری زیاتر بۆ کۆمپانیاکان دەکات.
- پلانمان هەیە کۆمپانیای دیکە بهێنینە هەرێمی کوردستان و بەشداری هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






