حەیان عەبدولغەنی: لە فیشخابوورەوە عێراق بەرپرسە لە مامەڵەکردن بە نەوت لەگەڵ تورکیا
- هەواڵ
- 27 ئەیلوول

ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق باس لەوەدەکات ئەم ڕێککەوتنە بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت و دواتر ڕاستەوخۆ نوێدەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێكکەوتنی سێ قۆڵی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت، ئەمڕۆ هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.
لێدوانی فەرمی: حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کراوە، نەوتی هەرێمی کوردستان لە دوای فیشخابورەوە ڕادەستی سۆمۆ دەکرێت، لەوێشەوە ڕەوانەی بەندەری جەیهان دەکرێت.
- کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بچوکن، ڕۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن، 50 هەزار بەرمیلی بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێت و عێراق دەستوەردان لەو بابەتە ناکات.
- ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بەگوێرەی یاسای بودجە تاوەکو سێ مانگی دیکە بەردەوام دەبێت و دواتر ڕاستەوخۆ نوێدەکرێتەوە.
- نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە کۆگاکانمان لە بەندەری جەیهان، ئێستا هەناردەی ناکەین چونکە بڕەکەی کەمە، هەرکاتێک گەیشتەی ئەو بڕەی مەبەستمانە بەبازاڕ دەکرێت.
- بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت 16 دۆلار بە کۆمپانیاکان دەدرێت، ماوەیەکی دیکە کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری تێچووی بەرهەمهێنانی کێڵگەکان دەستنیشان دەکات، چونکە تێچوو لە کێڵگەیەکەوە بۆ کێڵگەیەکی دیکە جیاوازە.
- لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕێککەوتووین داتای هەموو کێڵگەکانمان وەرگرتووە.
- ئێستا 180 بۆ 190 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێت، ئومیدەوارین لە داهاتوو ڕێژەی بەرهەمهێنان زیاتر ببێت.
- نامانەوێت ئێستا غاز هەناردەی دەرەوە بکەین
- دوای پابەندبوونی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە ناردنی نەوت، چارەسەر بوونی پرسی داهاتی نانەوتی، گرفتی مووچە چارەسەر دەبێت، پێویستە بەزووترین کاتیش سەرجەم مووچەخۆران هەژماری بانکی بکەنەوە بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن.
- لەگەڵ حکومەتی سوریا لە پەیوەندی بەردەوامین بۆ کارا کردنەوەی بۆری نەوتی عێراق – سووریا، یان دروست کردنی هێڵێکی نوێی نەوت، ئێستا لیژنەکەیک پێکهێنراوە بۆ هەڵسەنگاندنی بۆریەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






