بەهۆی پێشێلکردنی مافی فەڵەستینییەکان 68 کۆمپانیا خرانە لیستی ڕەشەوە

شەیری بکە لە:
بەهۆی پێشێلکردنی مافی فەڵەستینییەکان 68 کۆمپانیا خرانە لیستی ڕەشەوە

یەکێک لە ئۆردوگاکانی ئیسرائیل کە بە نایاسایی لە کەرتی ڕۆژئاوا دروستی کردوون

ئاڤا نیوز

 

نەتەوەیەکگرتووەکان بەتۆمەتی هاوکاری کردنی وڵاتی ئیسرائیل و پێشێلکردنی مافی فەڵەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا 68 کۆمپانیای جیهانی بۆ لیستی ڕەش زیاد کرد.

 

وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان لە مانگی 2 ساڵی 2020 لیستێکی ڕەشی پێکهێنا و بەپێی پێوەرەکانی و بەتۆمەتی هاوکاری کردنی وڵاتی ئیسرائیل و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کەرتی ڕۆژئاوا 112 کۆمانیای جیهانای لەناو لیستەکە تۆمار کرد.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەنجوومەنەکە لە 26-9-2025 لیستەکەی نوێ کردەوە و 68 کۆمپانیای بۆ لیستەکە زیاد کرد و 7 کۆمپانیاش کە لە لیستی پێشویدا هەبوون، لادا، واتا ئێستا کۆی گشتی کۆمپانیاکانی ناو لیستەکە 158 کۆمپانیایە.

 

زانیاریی زیاتر: لیستەکە چەندین کۆمپانیای بەناوبانگی تێدایە وەکو  کۆمپانیای خزمەتگوزاریی گەشتوگوزاری لەوانە (ئێر بی ئەند بی و بوکینگ دۆنتکۆم)،  زۆرینەی کۆمپانیاکان سەر بەوڵاتی ئیسرائیلن کە لەناو لیستەکەدا تۆمار کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ