
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزیری نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە هەناردەی کۆی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگە نەوتییەکانیی کە ڕۆژانە بەرهەم تێیاندا دەگاتە 250 هەزار بەرمیل، ئێستاش لە 12 کێڵگەی هەرێمی کوردستانەوە نەوت هەناردە دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوای دوو ساڵ و شەش مانگ و دوو ڕۆژ لە وەستانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025 جارێكی دیكە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستیپێكردەوە.
لێدوانی فەرمی: حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە كرد، وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە نەوتی بەرهەمهێنراوی کوردستان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان وەردەگرێت، دواتریش ئەو نەوتە لە وێستگەی پێوانەکردنی فیشخابوور وەردەگیرێت و پێوانە دەکرێت، دواتریش هەناردەی بەندەری جەیهان دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزیری نەوت زیاتر وتی، نەوتەکە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە وەردەگیرێت کە نوێنەرایەتی وەزارەتی نەوت و حکومەتی عێراق دەکات و لەناوخۆ و دەرەوەش بۆ ئەم بابەتە سەرپشکراوە، هەر بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کوردستان پابەندە بە ڕادەستکردنی کۆی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان کە ژمارەیان 12 کێڵگەی نەوتییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






