
سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین
ئاڤا نیوز
زانکۆی سەڵاحەددین بەشێکی نوێی بە ناوی (مامۆستای پۆل) دەکاتەوە، دەرچووانی پۆلی 12 بۆ ئەمساڵی خوێندن دەتوانن داواکاری وەرگرتن پێشکەشی ئەو بەشە بکەن.
وێنە گەورەکە: بەپێی بارودۆخ و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان و خواستی بازاڕ بۆ دەستی کاری ئەکادیمی جیاواز، ساڵانە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەش و کۆلێژی جیاواز دەکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئاڤا میدیای گوت، زانکۆی سەڵاحەددین لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەشێکی تازەی بە ناوی (مامۆستای پۆل) کردووەتەوە و دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەتوانن داواکاری وەرگرتن بۆ ئەو بەشە نوێیە پێشکەش بکەن.
زانیاریی زیاتر: خوێندن لەو بەشە ماوەی چوار ساڵ دەبێت، بەپێی ڕێککەوتنی سیستمی بۆڵۆنا بابەتی کۆڕسەکانی خوێندن ڕێکخراون، وەرزی هەشتەم کە وەرزی دووەمی قۆناغی چوارە، تەنیا پێکهاتووە لە ئەنجامدانی ڕاهێنان لە قوتابخانەکاندا، ئەمەش دەرفەت دەدات بە قوتابییان لەماوەی کۆرسێکی تەواو، تەنیا فێربوونی کرداری ئەنجام بدەن.
خاڵە ئەرێنییەکان: دەرچووانی بەشی مامۆستای پۆل دەتوانن تەواوی بابەتەکانی پڕۆگرامی خوێندن لە بازنەی یەکەمی خوێندنی بنەڕەتی پۆلەکانی (یەک، دوو، سێ)ـی بنەڕەتی بڵێنەوە، مامۆستای پۆل لە قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی، تەواوی بابەتەکان دەڵێتەوە، لە ساڵی دواتر لەگەڵ هەمان پۆل دەچێتە قۆناغی دووەم و ساڵی سێیەمیش دەچێتە پۆلی سێیەم.
هەنگای داهاتوو: دەرچووانی بەشی مامۆستای پۆل، بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستدەهێنن، کە تەواوی ماف و جیاوکی دەرچووانی بەکالۆریۆس دەیانگرێتەوە، بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا لە ئاستەکانی دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا لە پسپۆڕیەکانی (ڕێگاکانی وانەوتنەوە، بەڕێوەبردنی پەروەردەیی، پڕۆگرامی خوێندن، تەکنیکی پەروەردەیی) دەتوانن بەردەوام بن لە خوێندن.
ئەمەش بزانە: پلانی زانکۆی سەڵاحەددین ئەوەیە 50 بۆ 60 دەرچووی ئامادەیی لەو بەشە وەربگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






