وەزیری نەوتی عێراق: هەوڵ دەدەین بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان زیاد بکەین
- بزنس
- 27 ئەیلوول

حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق. وێنە؛ وەزارەتی نەوت
ئاڤا نیوز
دوای چوونە بواری جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی هەناردەکردنەوەی نەوت، وەزیری نەوتی عێراق پابەندبوونی وەزارەتەکەی بە زیادکردنی بەرهەمی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
وێنە گەورەکە: دوای دوو ساڵ و شەش مانگ و دوو ڕۆژ لە وەستانی، جارێكی دیكە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە پێێ ڕێککەوتنێکی نێوان هەولێر و بەغدا لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستیپێكردەوە.
لێدوانی فەرمی: حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ڕێککەوتنی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەزارەتی نەوت بە پەرۆشە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ وەزیری نەوتی عێراق دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە هەناردەی کۆی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگە نەوتییەکانیی کە ڕۆژانە بەرهەم تێیاندا دەگاتە 250 هەزار بەرمیل، ئێستاش لە 12 کێڵگەی هەرێمی کوردستانەوە نەوت هەناردە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






