ڕێباز حەملان: ئەمڕۆ یان سبەی مووچەی مانگی حەوت خەرج دەکرێت

شەیری بکە لە:
ڕێباز حەملان: ئەمڕۆ یان سبەی مووچەی مانگی حەوت خەرج دەکرێت

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

یاریدەدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حەوت کاراکراون و چەند هەنگاوێکی کەم ماوە ئەمڕۆ یان سبەی وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات.

وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، هەفتەی ڕابردوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی کوردستانی دا. چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە پارەکە ڕەوانە بکرێت.

لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی؛ بە ئاڤای گوت، "ئەو مەرجانەی بۆ ناردنی مووچە دانرابوون لە هەفتەی ڕابردووەوە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ کراون، ماوەتەوە سەر ئەوەی ئەمڕۆ یان سبەی وەزارەتی دارایی عێراق پارەکە بخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان."

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ڕێباز حەملان، ئەو تێبینیانەی لە ئەنجوومەنی دەوڵەت گەڕێنراونەتەوە ئەنجوومەنی وەزیران لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نین، مەرجی وەزارەتی دارایی عێراق بەسەر داواکاری هەرێمی کوردستان سەپێنراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ