لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادە کرا

شەیری بکە لە:
لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادە کرا

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری دەڵێت، ئێستا لیستی مووچەی مانگی 9 ئامادەیە و ئەوانەی بەشدارن لە ئەپڵیکەیشنی KRDpass دەتوانن وردەکاری مووچەی مانگی نۆیان ببینن.

وێنە گەورەکە: KRDpass   ئەپڵیکەیشنێکی زیرەکە و هەموو ئەپڵیکەیشنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێ کۆکراوەتەوە، هاونیشتمانی دەتوانێت بۆ پارەدان و چەندین خزمەتگوزاری دیکە بەکاری بهێنێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنۆلۆژیا و زانیاری ڕایگەیاند، ئێستا خشتەی مووچەی مانگی 9 لە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەیە و بەکارهێنەرانی KRDpass دەتوانن وردەکاریەکانی مووچەیان ببینن. هاوکات لەسەر داوای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی دیوان و وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە مانگی داهاتووەوە، لیستی مووچەی خانەنشینانیش بە تەواوی بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت. بەمەش وەزارەتی دارایی کۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر پرۆسەی دابین کردن و دابەش کردنی مووچە بە شوازێکی دیجیتاڵی پێشکەوتوو و دادپەروەرانە دا دەبێت.

بۆچی گرنگە: ئەپلیکەیشنی  KRDpass، یەکێکە لە خزمەتگوزارییە گرنگەکان هەموو زانیارییەکانی بەکارهێنەر لەناو مۆبایلەکەی دەبێت، بۆ نمونە هەموو ناسنامەکانی بەکارهێنەر لەناو ئەپڵیکیەشنەکە دەبێت. هاوکات، هەر لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە دەزانی مووچەی ئەم مانگەت چەندە، چەندی بنەڕەتییە، چەندت لێ بڕاوە و ئەو لێ بڕينە هی چییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ