
گرافیکی مووچەی مانگی حەوت
ئاڤا نیوز
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت لە بەغدا تەواو دەکرێن، وەزارەتی دارایی کوردستانیش بەمەبەستی هاوکات کردنی لیستی مووچە لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق، میزان موراجەعەی مانگی هەشت و لیستی مووچەی مانگی نۆی ئامادەکردووە و ئەم هەفتەیە ڕەوانەیان دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت، ڕۆژی شەممە نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە کرا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت دا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی لێدوانی تەیف سامی کە لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا گفتوگۆی کردووە، ئەم هەفتەیە ڕۆژی سێشەممە یان چوارشەممە پارەی مووچەی مانگی حەوت دەنێرێت.
ئەگەر سێشەممە پارە گەیشت، هەمان ڕۆژ خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی مووچە دابەش دەکرێت هەم بە کاش هەم لەڕێگەی هەژماری من، ئەگەر چوارشەممەش تەواوی پارەکە نێردرا، پێنجشەممە دەستپێدەکات و شەممە کۆتایی دێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی مووچەی مانگی هەشت، سبەی دووشەممە وەزارەتی دارایی کوردستان دوایین ئەرکی خۆی بەرامبەر وەزارەتی دارایی عێراق جێبەجێ دەکات، ئەویش ناردنی ڕاپۆڕتی تەرازووی پێداچوونەوە - میزان موراجەعەیە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت، بەرپرسانی باڵای کورد لە بەغدا داوایان کردووە لە ماوەی 15 ڕۆژدا، لە سەرەتای مانگی 10 تا ناوەڕاستی هەمان مانگ، بەغدا مووچەکە خەرج بکات، بەو ئامانجەی هیچ مووچەیەکی ئەمساڵی مووچەخۆرانی کوردستان نەفەوتێت و دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق لەیەک نزیک ببێتەوە و هاوکات بکرێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی داهاتی ناوخۆش دەست بە کۆکردنەوەی کراوە، شاندە دانوستانکارەکانی هەولێر و بەغدا لە گفتوگۆدان ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر بکەن، دوای هەناردەکردنەوەی نەوت، ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی داهاتی ناوخۆی کوردستان ئاسان بووە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی کوردستان لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ڕاسپێردراوە بەزووترین کات لەگەڵ بەغدا بگاتە ڕێککەوتن.
لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادەکراوە، ئەمڕۆ یەکشەممە هیوا ئەفەندی، بەرپرسی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری بڵاوی کردەوە، مووچەخۆران دەتوانن لە سیستەمی پەیرۆڵ و لەسەر ئەپڵیکەیشنی KRDpass وردەکاریی مووچەکەیان ببینن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت، لیست ئامادەکراوە، چەند ڕێکارێکی کەمی ماوە و ڕۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە تیمێکیان دەچێتە بەغدا و لیستەکە لەگەڵ خۆیان دەبەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچە گۆڕانکاری نوێ هەیە، لە مانگی داهاتووەوە بۆ یەکەمجار لیستی مووچەی خانەنشینانیش بە سیستەمی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت، بەمەش وەزارەتی دارایی کوردستان کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر ئامادەکردنی لیست و پرۆسەی دابینکردن و دابەشکردنی مووچە دەبێت بە شێوازی دیجیتاڵی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش





