
باڵەخانەی دادگای فیدراڵیی عێراق
ئاڤا نیوز
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، دادبینی دوو سکاڵا دەکات کە پەیوەندییان بە دامەزراندنی ژمارەیەک باڵیۆزەوە هەیە کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لیستەکە درایە پەرلەمان و لە پەرلەمانیش پەسند کرا.
وێنە گەورەکە: 26ـی ئاب پەرلەمانی عێراق لیستی 93 کاندیدی بۆ پۆستی باڵیۆزی نوێی عێراق لە وڵاتانی جیهان پەسەند کرد لەو ژمارەیەش 18 باڵیۆزیان کوردن، 7ی ئەیلوولیش لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق وەک قۆناغی یەکەم مەرسوومی کۆماری بۆ دامەزراندنی 86 باڵیۆز دەرکرد.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی خشتەی کارەکانی دادگاکە، بڕیارە سبەی دووشەممە، 29ی ئەیلوولی 2025، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر ئەو دوو سکاڵەیە کۆببێتەوە کە دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمارکراوە. سکاڵاکارەکان داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەن لەسەر دەنگدان بە باڵیۆزە نوێیەکان، بە بیانووی پێشێلکردنی دەستوور و یاسا. ئەوان داوا دەکەن پێداچوونەوە بە لیستەکاندا بکرێتەوە و ئەنجوومەنی نوێنەران مافی وردبینی لە ژیاننامە و مەرجەکانی شایستەیی (تەمەن، خوێندن، زمان) بۆ کاندیدەکان هەبێت.
لەهەمان کاتدا: سکاڵای دووەمیش لەلایەن ڕاوێژکارێک لە وەزارەتی دەرەوە دژی سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە تۆمارکراوە. سکاڵاکارەکە داوا دەکات بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بە نادەستووری دابنێت، داوا دەکات دەسەڵاتی جێبەجێکردن پێداچوونەوە بە کاندیدەکاندا بکات کە بەپێی بنەمای حیزبی و پشک پشکێنە دەستنیشانکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






