
دیمەنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دەستدەكرێت بە دابەشكردنی پارەی گەنم بەسەر جووتیارانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین. بەڵام بۆ جووتیارانی هەولێر و دهۆک بەهۆی گرفتێکەوە دوادەکەوێت.
وێنە گەورەكە: لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، بڕی 386 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە وەرگیراوە، دوای ڕەزامەندی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەسەر خەرجكردنی پارەی گەنمی وەرگیراو لە جووتیاران، پشكی هەرێمی كوردستان بە 57 ملیار دینار دیاریكراوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕی 57 ملیار دیناری بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان ناردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی ئەیلوول، دەستدەكرێت بە دابەشكردنی پارەكە بەسەر جووتیارانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین.
زانیاریی زیاتر: ئەو بڕەی بۆ هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان هاتووە 57 ملیار دینارە، 20 ملیار بۆ هەولێر، 25 ملیار سلێمانی و هەڵەبجە، 12 ملیار دیناریش بۆ دهۆک تەرخانکراوە.
زانیاریی ئاڤا: پێشتر ئاڤا لەسەر زاری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ئەوەی زانی كە بانکی TBI هۆشداری داوە لەوەی ناتوانن بەیەک قۆناغ 20 ملیار دینار خەرج بکەن، ئەمەش دابەشكردنی پارەكە چەند ڕۆژێك دوادەخات، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتەش، وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەسەر هێڵە، بۆ ئەوەی پارەکە لەو بانکەوە بگوازنەوە سەر بانکەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە؛ بانکی TBI بە نووسراو چەکەکان بگوازێتەوە بانکێکی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






