وەزارەتی دارایی ئامادەکاری بۆ کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتی مانگی هەشت دەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی ئامادەکاری بۆ کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتی مانگی هەشت دەکات

دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

یاریدەدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژە بەوەدەدات، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕێکارەکانی کۆکردنەوەی داهاتی دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا داهاتی نانەوتی مانگی هەشت بۆ بەغدا بنێردرێت.

وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت مووچەی مانگەکانی دیکەی ئەمساڵ گەرەنتی بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دارایی ئامادەکارییەکانی چڕکردووەتەوە.

لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە ئاڤای وت، دوێنێ لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ ئەوەی لەم هەفتەیە دەست بە کۆکردنەوەی داهات بکرێت و 120 ملیار دینار ڕەوانەی بەغدا بکرێت، وەک داهاتی نانەوتی مانگی هەشت و مووچەی مانگی هەشتیش ئامادەکاری بۆ بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە مووچەی مانگی حەوت، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە وەزیری دارایی عێراق هۆکاری خەرجنەکردنی پارەکەی بۆ نەبوونی سویلە گەڕاندووەتەوە، بەڵام هەوڵەکان بەردەوامن بۆئەوەی ئەمڕۆ یان بەیانی پارەکە خەرج بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ