دۆسیەی نزیكەی 18 هەزار خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە سەر وەزارەتی دارایی
- بزنس
- 29 ئەیلوول

ژمارەیەک خانەنشین لەکاتی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لەماوەی پێنج ساڵی تەمەنی كابینەی نۆیەمدا، دۆسیەی 17 هەزار و 805 خانەنشینی پێشمەرگە لەسەر میلاكی وەزارەتی پێشمەرگەوە گواستراونەتەوە سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئێستا مووچەی خانەنشینی بە هاوتاكراوی وەردەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: لەچوارچێوەی هەوڵەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پاكسازی و چاكسازی و بنبڕكردنی دوومووچەیی و مووچەی خانەنشینی نایاسایی، پاڵپشت بە یاسای ژمارە (2)ـی ساڵی 2020 یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا سەرجەم دۆسیەی خانەنشینانی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری بگوازرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی نووسراوی داتای چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، دۆسیەی 17 هەزار و 805 خانەنشینی سەربازی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، كە پێشتر مووچەكانیان لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی و كەمئەندامان وەردەگرت، گواستراونەتەوە سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وهزارەتی دارایی و ئابووری.
هاوكات هەردوو هەژماری یەكەكانی 70 و 80 هەڵوەشاونەتەوە و هەردوو هەژمارەكە لەژێر ناوی یەك هەژمار، بە ناوی هەژماری پێشمەرگە خراونەتە سەر وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، ئەو هەنگاوەش پرۆسەی یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە خێراتر دەکات.
زانیاریی تایبەت: هەر بەپێی نووسراوەكە، چوار هەزار و 189 كەس كە بە نایاسایی دوومووچەیان وەردەگرت، مووچەكانیان بڕدراوە و لێكۆڵینەوەش لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






