مووچەی مانگی حەوت
ئاڤا نیوز
دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، وەزارەتی دارایی عێراق بە یەک گوژمە بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری بۆ هەرێمی کوردستان خەرج کرد.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جیهان و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا، خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت و مانگەکانی دواتر هیچ گرفت و بەربەستێکی لەبەردەمدا نەماوە، تەنها مانگانە جێبەجێکردنی ڕێکارە ئیدراییەکانی دەوێت لەنێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندیی عێراق.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری بە یەک گوژمە بۆ مووچەی مانگی حەوت خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وەزارەتی دارایی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکاتەوە، سبەی چوارشەممە دابەشکردنی مووچە بە کاش دەستپێدەکات.
زانیاریی زیاتر: بەشێک لە پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی بۆ بانکەکانی هەژماری من دەنێردرێت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەژماری من خشتەی مووچەی تایبەت بە خۆی بڵاودەکاتەوە و هەر ئەمشەو پارە دەخرێتە سەر هەژماری بەشێک لە مووچەخۆران. ئەم مانگە زیاتر لە 460 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش





