تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا پارە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی لەلایەن تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جیهان و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا، خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت و مانگەکانی دواتر هیچ گرفت و بەربەستێکی لەبەردەمدا نەماوە، تەنها مانگانە جێبەجێکردنی ڕێکارە ئیدراییەکانی دەوێت لەنێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندیی عێراق.
زانیاریی تایبەت: لەبارەی مووچەی بەپێی دوو سەرچاوەی ئاگادار کە لە بەغدا قسەیان بۆ ئاڤا کردووە، تەیف سامی سبەی سێشەممە نووسراوی خەرجکردنی پارە ئیمزا دەکات و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پارە دەگات.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤای گوت، ئەمڕۆ دووشەممە لە وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ئامادەکردنی نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت کراوە کە بڕەکەی نزیکەی 950 ملیار دینارە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی باڵاش لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە بەوردی ئاگاداری دۆسیەی مووچەیە و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ تەیف سامی هەیە، بە ئاڤای گوت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ قسەی لەگەڵ تەیف سامی کردووە و گفتوگۆیان لەبارەی ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان کردووە، بەڵێنی داوە لە 24 سەعاتی داهاتوودا نووسراوەکە ئیمزا بکات و لە وەزارەتی دارایی عێراق رێکارەکان تەواو بکات.
گوتیشی، سبەی سێشەممە تەیف سامی نووسراوەکە ئیمزا دەکات، ئینجا ئاراستەی بەشی ژمێرکاری دەنێردرێت، لەوێشەوە ئاراستەی بانکی ناوەندی دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: چاوەڕوان دەکرێت سبەی سێشەممە بانکی ناوەندی بە نووسراوێک وەڵامی وەزارەتی دارایی بداتەوە، پێش کۆتاییهاتنی دەوامیش بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕێگەی حەوت نووسراوی جیا ئاگادارکردنەوە (ئیشعار) بۆ لقی هەولێر بانکی ناوەندی بکات.
بەگوتەی ئەو بەرپرسە باڵایەی قسەی بۆ ئاڤا کرد، چاوەڕوان دەکرێت سبەی سێشەممە پێش کۆتایی دەوام پارە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ئەگەر سبەی ڕێکارەکان تەواونەکرێن و پارە نەنێردرێت، ئەوا دەکەوێتە ڕۆژی چوارشەممە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە ئاڤای گوت: چاوەڕوانی گەیشتنی پارەین، هەرکاتێک خرایە سەر هەژماری وەزارەتمان، ڕاستەوخۆ خشتەی دابەشکردنی مووچە بە کاش و لەڕێگەی هەژماری من بڵاو دەکەینەوە، لە ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی کوردستان دابەش دەکەین.
تیمی هەژماری من-یش بە ئاڤایان ڕاگەیاند، ئەوان تەنیا ماوەی سێ ڕۆژیان پێویستە بۆ دابەشکردنی مووچەی تەواوی بەشداربووانی هەژماری من، ئەوانەی کارتی بانکییان ئەکتیڤە کە ژمارەیان زیاتر لە 460 هەزار مووچەخۆرە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: حکومەتی عێراق لە 18ی مانگەوە دەست دەکات بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی، هەتا 26ی مانگ مووچە هەمووی دابەش دەکات، بەڵام ئەم مانگە تا 29ی مانگ تاوەکو ئێستا سێ بەشی وەزارەت و فەرمانگەکانی مووچەیان وەرنەگرتووە، چونکە ڕەسیدیان لە بانقی ناوەندی نەماوە و کێشەی پارەی نەقدیان هەیە.
بەڵام لقی هەولێری بانقی ناوەندی هیچ کێشەی نییە و بەشی سێ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان پارەی تێدایە.
پەیوەست بەم بەباتەوە: سبەی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی هەفتانەی هەیە، لەبارەی ئەجێندای کۆبوونەوەکە سەرچاوەکەی ئاڤا گوتی: هیچ تەوەرێکی پەیوەندار نییە بە هەرێمی کوردستان.
پرسی دابەشکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەولێر و بەغدا تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر نەکراوە، لەمبارەیەوە بەرپرسەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گوتی: دوای وەرگرتنی بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت، بابەتەکە ڕەوانەی لیژنە وەزارییە شەش کەسییەکە کراوە کە بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە، ئەوان بۆچوونی خۆیان لەبارەوە دەردەبڕن و بەفەرمی وەڵامی هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستان دەدەنەوە.
ئەگەر سبەی سێشەممە بۆچوونی خۆیان ئامادەکردبێت، هاوشێوە جارەکانی ڕابردوو لە پەراوێزی کۆبوونەوە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش





