ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی مووچە

شەیری بکە لە:
ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی مووچە

مووچە و لۆگۆی حکومەتی عێراق

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، هیچ نیازێک بۆ کەمکردنەوەی مووچەی سوپا و هێزەکانی پۆلیس نییە، پارەی نەختینەییش بەشێوەیەک بەڕێوەدەبرێت کە گەرەنتی پێدانی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دەکات.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێک بەناوی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڵاوکرایەوە و گوایە ئەو وەزیرە وتوویەتی، "ئەگەر مووچەی زۆری سوپا و هێزەکانی پۆلیس کەمنەکرێتەوە، لە مانگی داهاتووەوە کێشەی نەختینە دروستدەبێت و پارە بۆ مووچە بەردەستنابێت".

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهەموو شێوەیەک ئەو هەواڵە ڕەتدەکەنەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە بوونی هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی مووچەی سوپا و هێزەکانی پۆلیس یان ڕاگرتنی خەرجکردنی مووچە لە مانگی داهاتوودا، لەم بارەیەشەوە تەیف سامی وەزیری دارایی هیچ لێدوانێکی نەداوە و ئەوەی بڵاوکراوەتەوە بۆ "چەواشەکردنی ڕایگشتی و نانەوەی ئاژاوەیە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، مووچەی فەرمانبەران بەگوێرەی یاسا و خشتەی کاتی دیاریکراو خەرج دەکرێت، پارەی بەردەستیش بەشێوەیەک بەڕێوەدەبرێت کە گەرەنتی خەرجکردنی بەردەوامی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان بکات، بۆیەش داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەن تەنیا زانیاریی لە سەرچاوەی فەرمی وەزارەتەوە وەربگرن و بەهیچ شێوەیەک دەنگۆیەک بڵاونەکەنەوە کە زیان بە ئارامی دۆخی دارایی وڵات بگەیێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ