مووچەی مانگی حەوت دەگات و لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕەوانە دەکرێت

شەیری بکە لە:
مووچەی مانگی حەوت دەگات و لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕەوانە دەکرێت

لۆگۆی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پارە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ گەیشتنی پارەکە خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاوبکاتەوە.

وێنە گەورەکە: دوای ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جیهان و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا، خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت و مانگەکانی دواتر هیچ گرفت و بەربەستێکی لەبەردەمدا نەماوە،  وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆش لەماوەیەکی کەمدا خەرج بکرێت.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بەئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی دارایی دەچن بۆ بەغدا و سبەی لیستی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران دەدەن بە وەزارەتی دارایی عێراق."

گوتیشی، "ئەگەر ئەمڕۆ پارەکە بگات، ڕاستەوخۆ خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیێنرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ