بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر و دهۆک ڕێکاری نوێ دەگیرێتەبەر

شەیری بکە لە:
بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر و دهۆک ڕێکاری نوێ دەگیرێتەبەر

پارەی گەنمی جووتیاران

ئاڤا نیوز

لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیاران کراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بانکی TBI ناتوانێت بڕی پێویست ڕۆژانە بۆ جووتیارانی هەولێر و دهۆک دابین بکات پرۆسەکە وەستاوە، وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەهەوڵی چارەسەرکردنیدایە.

وێنە گەورەکە: بەغدا 57 ملیار دینار وەک قۆناغی یەکەمی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرجکردووە، بەڵام بەهۆی سنوورداری توانای بانکی TBI لە خەرجکردنی چەکی پارە، شایستە داراییەکانی جووتیارانی سنووری هەولێر و دهۆک دابەش نەکراوە.

لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی ئەمڕۆ و سبەی کێشەکە بەتەواوەتی چارەسەر بکرێت، دوو چارەسەر پێشنیاز کراوە، یان دەسەڵاتی بانکەکە زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی بڕێکی زیاتر خەرج بکات، یان ئەوەتا نووسراو بکرێت و پارەکە بخرێتە سەر بانکێکی دیکە کوردستان."

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، بانکی TBI دەتوانێت ڕۆژانە 100 ملیۆن دینار خەرج بکات، ئەگەر لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق هیچ چارەسەرێک نەکرا، ئەو بڕە ڕۆژانە بەسەر جووتیاران دابەش دەکەن و لە قۆناغی داهاتوو کار لەسەر ئەوە دەکرێت بانکەکە بگوازنەوە.

ئەمەش بزانە: ئەو بڕەی بۆ هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان هاتووە 57 ملیار دینارە، 20 ملیار بۆ هەولێر، 25 ملیار سلێمانی و هەڵەبجە، 12 ملیار دیناریش بۆ دهۆک تەرخانکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ