گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا سبەی چوارشەممە لەگەڵ گەیشتنی مووچەی مانگی حەوت لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوە و بە سێ ڕۆژ مووچەی هەموو فەرمانبەران دابەش دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری بە یەک گوژمە بۆ مووچەی مانگی حەوت خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
زانیاریی ئاڤا: لەبارەی دابەشکردنی مووچە ئاڤا لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە وەزارەتی دارایی کوردستان زانیویەتی ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی پارە درەنگ نێردراوە، نەیانتوانیوە بە کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی وەری بگرن، بۆیە دەکەوێتە سبەی.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سبەی چوارشەممە پارەکە بە کاش وەردەگرن، بەشێک لە پارەکە بۆ بانکەکانی هەژماری من دەنێردرێت، ئەوەی تری بۆ بانکە حکومییەکان دەنێردرێت بۆ ئەوەی بە کاش دابەشی بکەن.
-هەر سبەی پێشنیوەڕۆ خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە، بە سێ ڕۆژ مووچە دابەش دەکرێت.
-خشتەی دابەشکردنی مووچەش هاوشێوەی مانگی ڕابردووە، بە خانەنشینیانی شارستانی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، زیندانیانی سیاسی، بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و كەسوكاری شەهیدان دەست پێ دەکات.
-ڕۆژی سێیەم بە ژمارەیەک وەزارەت، سێ سەرۆکایەتییەکە، ئەنجوومەنی ئاسایش و زێرەڤانی و پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن کۆتایی دێت.
لەلایەکی دیکە: لەبارەی لیستی مووچەی مانگی نۆ بەگوێرەی سەرچاوەیەک کە قسەی بۆ ئاڤا کردووە لیستەکە ئامادە و بێ کێشەیە و وردبینی کراوە و ئەمشەو دەدرێتە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش





