
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا ئەمشەو لیستی مووچەی مانگی نۆ لەلایەن تیمێکی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت، هاوکات لە ڕۆژانی داهاتوودا میزان موراجەعەی مانگی هەشتیش بۆ بەغدا دەنێردرێت.
زانیاریی ئاڤا: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا بڕیارە ئەمشەو لیستی مووچەی مانگی نۆ لەلایەن تیمێکی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت، تیمەکە سبەی کاتژمێر هەشت و نیو لە وەزارەتی دارایی عێراق دەبن، سێ ڕۆژ دەمێننەوە تاوەکو وردبینیکردن لە لیستەکە تەواو دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: دیوانی چاودێری دارایی کوردستان هەندێک تێبینی لەسەر میزان موراجەعەی مانگی هەشت هەیە، بۆیە تاوەکو ئێستا ڕەوانەی بەغدامان نەکردووە، ئەگەر تێبینیەکان زوو چارەسەر بکرێن، ئەوا ئەم پێنجشەممەیە دەینێرین، ئەگەرنا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو.
لەلایەکی دیکە: ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری بە یەک گوژمە بۆ مووچەی مانگی حەوت خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






