ئاڤا نیوز
لە ڕووداوێکی دەگمەن و سەرنجڕاکێشدا، کە بووەتە جێگەی باس و خواسی دانیشتووانی گوندەکانی دەوروبەری هەولێر، جووتیارێک بە ناوی مام موحسین مەنتک، دانیشتووی گوندی ڕەسول بچکۆلی بناری دێدەوان لە نزیک قوشتەپپە، پارچە بەردێکی سەیر و سەمەرەی دۆزیوەتەوە کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت نەیزەک بێت.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی 10 ڕۆژ پێش ئێستا، مام موحسین خەریکی کێڵانی زەوییەکەی بووە بە تراکتۆرەکەی، بە مەبەستی چاندنی گەنم و جۆ. لەناکاو و لە چاوەڕواننەکراودا، گۆیەکی ئاگرین لە ئاسمانەوە بەرەو زەوییەکەی کەوتووەتە خوارەوە. مام محسین دەستبەجێ تراکتۆرەکەی کوژاندووەتەوە و بەپەلە چووەتە لای شوێنی کەوتنەخوارەوەی ئاگرەکە. لەوێ، بەردێکی بینیوە کە هێشتا گەرمییەکەی مابووەوە و دووکەڵی لێبەرز دەبووەوە. ئەویش لەلای بەردەکە دانیشتووە تا ئاگرەکە دامرکاوەتەوە و بەردەکە سارد بووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەردەکە کێشی نزیکەی پێنج کیلۆگرام دەبێت و بەهۆی بەرکەوتنەکەوە بووەتە چەند پارچەیەک. مام موحسین پشتوێنەکەی کردووەتەوە و پارچە بەردەکانی تێدا کۆکردووەتەوە و بردوویەتییەوە ماڵەوە. دڵخۆشی و سەرسامی بە ڕووخسارییەوە دیار بووە، چونکە هەستی کردووە ئەمە شتێکی ئاسایی نییە. کاتێک منداڵەکانی هەوڵیان داوە بە ژیریی دەستکرد تاقیی بکەنەوە، نووسراوێک بەسەر بەردەکەوە دەرکەوتووە کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت نیشانەی نەیزەک بێت.
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای ئەم دۆزینەوە گرنگە، مام موحسین تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی ئاگادار نەکردووەتەوە. تەنیا پەیوەندی بە ڕزگار کۆچەری ئاڤا کردووە و داوای لێکردووە وێنەی بەردەکە بگرێت و چیرۆکەکەی بڵاوبکاتەوە. بەگوێرەی گێڕانەوەی مام موحسین، لەبەردەم ڕزگاردا، بەردەکەی داوە لە سەر و گەرمی پاتری ئۆتۆمبێلێک، و بەردەکە وەک گڵۆپ داگیرساوە. هەروەها، بەکارهێنانی موگناتیسیش نیشانی داوە کە بەردەکە موگناتیس ڕادەکێشێت، کە ئەمەش تایبەتمەندییەکی باوی نەیزەکەکانە.
ئەمەش بزانە: مام موحسین، کە خاوەنی سێ ژن و شانزە منداڵە و بەتەمای ژنی چوارەمیشە، هیواخوازە ئەم دۆزینەوەیە سەرەتایەک بێت بۆ گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژیانی خۆی و خێزانەکەیدا. ئەو دەڵێت: "ئەگەر ئەمە نەیزەک بێت، خێر و بەرەکەت دەبێت بۆ خۆم و ماڵ و منداڵم."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





