هەژماری من خشتەی دابەشکردنی مووچەی 170 هەزار مووچەخۆری ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
هەژماری من خشتەی دابەشکردنی مووچەی  170 هەزار مووچەخۆری ڕاگەیاند

ئاڤا نیوز

 

تیمی هەژماری من ئاشكرای دەكات سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی ئامێرەکانی ئەی تی ئێمەوە دەكرێت. 


چیرۆكی سەرەكی: هەرچەندە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بەڵام تاوەكوو ئێستا خشتەی مووچە بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام تیمی هەژماری من ڕایدەگەیێنن كە سبەی دەیان هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی ئەی تی ئێمەكانەوە مووچە وەردەگرن.

 

لێدوانی فەرمی: تیمی  (هەژماری من) بە ئاڤای ڕاگەیاند، سبەی مووچەی خانەنشینان، وەزارەتەکانی پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵا، لە ڕێگەی (هەژماری من) دابەش دەکرێت کە ژمارەیان 170 هەزار مووچەخۆرە..


زانیاریی زیاتر: تیمی هەژماری من ئاماژەی بە ئەوەش دا كە لە سبەیەوە و لە ماوەی سێ ڕۆژدا نیو ملیۆن مووچەخۆر بە دیجیتاڵی مووچەكانیان لەڕێگەی ئەی تی ئێمەكانەوە وەردەگرن.


ئەمەش بزانە:  ئێستا لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان 580 ئەی تی ئێم، ئامێری ڕاکێشانی پارە  بۆ مووچەخۆران دانراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ