
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پارەی مووچەی مانگی حەوت وەردەگرێت و بەسەر بانکەکاندا دابەشی دەکات. وەزارەتی دارایی کوردستان دەڵێت، دوای وەرگرتنی پارەکە دەستبەجێ خشتەی مووچە ڕادەگەیێنن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 30-09-2025، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری بە یەک گوژمە بۆ مووچەی مانگی حەوت خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، بەڵام بەهۆی ئەوەی پرۆسەکە دوای دەوامی فەرمی بوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان فریا نەکەوت پارەکە وەرگرێت، ئەمڕۆ وەریدەگرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاڤای گوت، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پارەکە بەشێوەی کاش وەردەگرن."
ئەمەش بزانە: دوای وەرگرتنی پارەکە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکاتەوە.
-خشتەی دابەشکردنی مووچەش هاوشێوەی مانگی ڕابردووە، بە خانەنشینیانی شارستانی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، زیندانیانی سیاسی، بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و كەسوكاری شەهیدان دەست پێ دەکات.
-ڕۆژی سێیەم بە ژمارەیەک وەزارەت، سێ سەرۆکایەتییەکە، ئەنجوومەنی ئاسایش و زێرەڤانی و پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن کۆتایی دێت.
لەلایەکی دیکە: تیمی (هەژماری من) بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی خانەنشینان، وەزارەتەکانی پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵا، لە ڕێگەی (هەژماری من) دابەش دەکرێت کە ژمارەیان 170 هەزار مووچەخۆرە..
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






