خشتەی مووچەی مانگی حەوت ڕاگەیێنرا و بە سێ ڕۆژ سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن

شەیری بکە لە:
خشتەی مووچەی مانگی حەوت ڕاگەیێنرا و بە سێ ڕۆژ سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن

خشتەی مووچەی مانگی حەوت

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی حەوتی ڕاگەیاند و لە سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: دوای ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا، بەربەستەکانی بەردەم خەرجکردن و ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەماون و ڕۆژی سێشەممە 30-9-2025 بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری بە یەک گوژمە بۆ مووچەی مانگی حەوت خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "ڕۆژی پێنجشەممە 2-10-2025 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی یەکشەممە 5-10- 2025 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی لەماوەی سێ ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن، لیستەکە بە خانەنشینی شارستانی دەست پێ دەکات و بە هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن کۆتایی دێت.

 

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: بۆ ئەم مانگە نیو ملیۆن مووچەخۆر بە شێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن.

 

زانیاری زیاتر: تا ئێستا 580 ATM  (ئامێری ڕاکێشانی پارە) لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دانراون و مووچەخۆران دەتوانن لە ڕێگەیانەوە مووچەکانیان وەربگرن.

 
شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ