
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جیهان و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا، خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت و مانگەکانی دواتر هیچ گرفت و بەربەستێکی لەبەردەمدا نەماوە، لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دوای یەک ڕۆژ لە خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت لەلایەن بەغدا، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی نۆی ڕادەستی بەغدا کرد، پێشتریش لیستی مووچەی مانگی هەشتی ڕادەست کردبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 1-10-2025، لیستی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
زانیاریی تایبەت: پێشتر سەرچاوەیەکی تایبەت قسەی بۆ ئاڤا میدیا کردبوو، ئاڤا لە زاری ئەو سەرچاوەیەوە ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی سێشەممە 29-9-2025 وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی نۆ تەواو بووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕادەستی بەغدا کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە 30-9-2025، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری بە یەک گوژمە بۆ مووچەی مانگی حەوت خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "ڕۆژی پێنجشەممە 2-10-2025 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی یەکشەممە 5-10- 2025 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






