
لۆگۆی هەژماری من لەگەڵ ئامێری ATM. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سبەی بە کاش دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران دەکرێت، بەڵام ئەمڕۆ دەیان هەزار مووچەخۆر دەتوانن لەڕێگەی "هەژماری من"ـەوە مووچەکانیان وەربگرن.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا، بەربەستەکانی بەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆران نەماون، بەمەش دوێنێ سێشەممە 30-9-2025، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری لەڕێگەی لقی هەولێرەوە بە یەک گوژمە خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەژماری من لیستی ناوی 173 بەڕێوەبەرایەتیی و فەرمانگەی وەزارەتەکانی پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵای بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ دەتوانن مووچەکانیان لەڕێگەی ئامێرەکانی ATMـەوە وەربگرن، بۆ ئەم مانگەش زیاتر لە 500 هەزار مووچەخۆر لە "هەژماری من" مووچە وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، لە ماوەی سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت، لیستی مووچەش بە خانەنشینی شارستانی دەستپێدەکات و کۆتا شوێنەکانیش هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن دەبن.
لیستی ناوی ئەو شوێنانەی کە ئەمڕۆ مووچە لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن













زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






