
دیمەنی زێڕ. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە بازاڕەکاندا گۆڕانکارییەکان لە نرخی زێڕ بەردەوامە، ئەندامێکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێت 'چین و هیندستان خواستی زۆریان لەسەر کڕینی زێڕ هەیە، ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخەکەی کردووە'.
لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئێستا چین و هیندستان بەردەوامن لە کڕینی زێڕ، ئەمەش وای کردووە ڕۆژانە دوو تا سێجار گۆڕانکاری بەسەر نرخی زێڕدا بێت.
ئەندامەکەی سەندیکای زێڕنگران دەڵێت: بە بەراورد بە ڕۆژی چوارشەممە، ئەمڕۆ 2025-10-02، هەر ئۆنسەیەک زێڕ 27 دۆلار و مسقاڵێکیش شەش هەزار دینار نرخی دابەزیووە.
زانیاریی زیاتر: نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بەم جۆرەیە.
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە 820 هەزار دینارە
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە 782 هەزار دینارە
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 18 بە 670 هەزار دینارە
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەک ئۆنسە زێڕ بە سێ هەزار و 868 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






