
ژمارەیەک قوتابی لە هۆڵی تاقیکردنەوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا دوو نمرە بداتە سەرجەم قوتابیانی پۆلە ناکۆتاکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکە "بە پشتبەستن بە بڕیاری دەستەی ڕا لە کۆبوونەوەی ژمارە 16ـی ڕێککەوتی 2025-9-28، و نووسراوی نووسینگەی وەزیر/ دەستەی ڕا ژمارە 5006 بەرواری 2025-9-29 بووە، بڕیارەکە قوتابییانی سەرجەم شار و پارێزگاکان دەگرێتەوە جگە لەو پارێزگایانەی دەکەونە هەرێمی کوردستان.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێک کە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەرچووە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە سەرجەم پارێزگاکان / جگە لە هەرێمی کوردستان کراوە، وەزارەت ئەم بڕیارانەی خوارەوەی داوە:
1. زیادکردنی دوو نمرە بۆ خوێندکاران و قوتابیانی پۆلە ناکۆتاکان (پۆلی پێنجەمی سەرەتایی، یەکەمی ناوەندی، دووەمی ناوەندی، چوارەمی ئامادەیی، پێنجەمی ئامادەیی)، بۆ ئەو بابەتانەی کە لە ساڵی خوێندنی 2024-2025 خولی دووەمدا دەرنەچوون بە مەبەستی چارەسەرکردنی دۆخە هەستیارەکان.
2. زیادکردنی نمرەکانی ماوەی بڕیاری پێشووتر، ئەگەر هەبوو.
3. بڕیارەکە خوێندنی ئەکادیمی و پیشەیی و پەیمانگە هونەرییەکان دەگرێتەوە.
ئەمەش بزانە: ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی نوێی 2025-2026 لە خوێندنگاکانی عێراق لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






