عێراق لە 2024دا یەکێک بووە لە گەورەترین هاوردەکارانی مریشکی بەرازیلی
- هەواڵ
- 2 تشرینی یەکەم

مریشکی بەرازیلی لە عێراق
ئاڤا نیوز
داتا فەرمییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دێت کە زۆرترین مریشکی بەرازیلی لە ساڵی 2024دا هاوردە کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەوەی عێراق خاوەنی سامانی ئاژەڵیی هەمەچەشنە، بەڵام گۆشت و مریشک و ماسی و بەرهەمە خۆراکییەکانی دیکە لە ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهانەوە هاوردە دەکات.
بڵاوکراوی فەرمی: بەپێی داتا بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی پڕۆتینی ئاژەڵیی بەرازیلی (ABPA)، عێراق وەک یەکێک لە بازاڕە سەرەکییەکانی هاوردەکاری مریشکی بەرازیلی هاتووە، بە کۆی گشتیی 179 تۆن و 800 کیلۆگرام، ئەمەش گەشەسەندنی داواکاری عێراقی بۆ بەرهەمەکانی بەرازیل نیشان دەدات.
لەلایەکی دیکەوە: هەناردەی گۆشتی مریشکی بەرازیلی لە ساڵی 2024دا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی، بە بڕی 5.29 ملیۆن تۆن.
ژمارەکان وادەڵێن: چین لە پلەی یەکەم هاتووە وەک گەورەترین هاوردەکاری گۆشتی مریشکی بەرازیلی، بە کۆی گشتی 562,200 تۆن لە ساڵی 2024دا، دواتر ئیمارات بە 455,100 تۆن، پاشان ژاپۆن بە 443,200 تۆن و سعودیە بە 370,800 تۆن.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دەزگا تەندروستییەکانی بەرازیل دووپاتی دەکەنەوە هیچ نەخۆشی یان کێشەیەکی تەندروستی تۆمار نەکراوە کە کاریگەری لەسەر هەناردەی گۆشتی مریشک هەبێت، ئەمەش متمانەی بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بە بەرهەمی بەرازیلی بەهێزتر دەکات.
ئەمەش بزانە: بەرازیل یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکارانی گۆشتی مریشک لە جیهاندا، کە زیاتر لە 30%ی قەبارەی جیهانی پێکدەهێنێت و پشت بە هەمەچەشنی بازاڕە دەرەکییەکان دەبەستێت بۆ دڵنیابوون لە جێگیربوونی هەناردەی کشتوکاڵییەکانی و کەمکردنەوەی کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی نرخی جیهانی.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






