ئامێری ڕاکێشانی پارە لە هەژماری من
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەك لە تیمی هەژماری من بۆ ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، لەم مانگەدا ژمارەیەك ئامێری ڕاكێشانی پارە لە چەند شوێنێكی جیا جیای هەرێمی كوردستان دادەنرێت، بەتایبەت لەو شار و شارۆچكانەی كە تا ئێستا لە خزمەتگوزارییەكە بێبەشن.
سەرچاوەیەك لە تیمی هەژماری من بۆ ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، لەم مانگەدا ژمارەیەك ئامێری ڕاكێشانی پارە لە چەند شوێنێكی جیا جیای هەرێمی كوردستان دادەنرێت، بەتایبەت لەو شار و شارۆچكانەی كە تا ئێستا لە خزمەتگوزارییەكە بێبەشن.
وێنە گەورەكە: لەگەڵ پرۆژەی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەی هەژماری من، سەدان ئامێری (ATM)ـی ڕاكێشانی پارە لە شوێنە گشتییەكان دانراون كە مووچەخۆران لەڕێگەی كارتی بانكییەوە بەئاسانترین شێوە و دوور لە نۆرەگرتنی دوور و درێژی نێو بانكەكان، لەو ئامێرانە مووچەكانیان وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا 580 ئامێری ڕاكێشانی پارە لە 200 شوێن لە سەرتاسەری هەرێمی دانراون و بەپێی ئەو بەرنامەی دانراوە سەدان ئامێری دیكەش دادەنرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەك لە تیمی هەژماری من بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە مانگی 10ـدا، دەیان ئامێری دیكەی ڕاكێشانی پارە لە شوێنە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستان دادەنرێت، بەپێی پێویستی شوێنەكان و نزیكی شوێنی ئامێرەكە لە شوێنی دەوامكردن و نیشتەجێبوونی مووچەخۆران.
پەیوەست بەم بابەتەوە: تەنها ئەمڕۆ و دوێنێ، زیاتر لە 300 هەزار مووچەخۆر لەڕێگای ئەی تی ئێمەكانەوە، زووتر لە وادەی دیاریكراوی خۆی بۆ دابەشكردنی مووچە، مووچەكانیان چووە سەر هەژماری بانكییان و مووچەكانیان وەرگرت و لە ڕۆژانی داهاتووشدا 191 هەزار مووچەخۆری دیكە لەڕێگای هەژماری من مووچەكانیان وەردەگرن.
ئێستا زیاتر لە 500 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لەڕێی هەژماری من مووچەكانیان وەردەرگرن، تا ئێستاش زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە پرۆژەكە تۆماركراون و لە ئاییندەیەكی نزیكدا كارتی بانكییان وەردەگرنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






