ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکات، بڕیارەکە پەیوەستە بە بەغداوە و دەیەوێت تاکلایەن کێشەکە چارەسەر بکات بۆ ئەوەی بەغدا بیانوو نەگرێت و کێشە بۆ مووچە دروست نەکات.
وێنە گەورەکە: هەولێر و بەغدا دوو خاڵی ناکۆک هەبوو لە نێوانیاندا ئەوانیش ناردنی داهاتی نانەوتی و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بوو، ئێستا ئەم دوو بەربەرستە لێکتێگەیشتنی لەسەر کراوە و هەوڵدەدرێت بە تەواوی کێشەی مووچە فەرمانبەران چارەسەر بکرێت و نەبێتەوە پرسی ڕۆژ.
لێدوانی فەرمی: دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاندووە: لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ، وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرپشک کرا مانگانە لە داهاتی ناوخۆ 120 ملیار دینار کۆبکاتەوە و بۆ بەغدای بنێرێت، بۆ ئەوەی کێشە بۆ مووچە دروست نەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناردنی بەشێکی داهاتی نانەوتی کوردستان بۆ بەغدا یەکێک لە مەرجەکانی حکومەتی عێراقە لە بەرامبەر دابینکردنی مووچە، تاوەکو ئێستاش رێککەوتنی کۆتایی لەسەر نەکراوە مانگانە چەند بۆ بەغدا بنێردرێت، بەڵام پێشتر هەولێر و بەغدا لەسەر 120ملیار دینار ڕێککەوتبوون تاوەکو پرسەکە یەکلا دەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئێستا دوای ئەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەتی بۆچوونی قانوونی خۆی لەبارەوە دەربڕی، دۆسیەکە لە بەغدا بە لیژنە وزارییە شەش کەسییەکە سپێردراوە، لە کوردستانیش شاندی دانوستانکار ڕاسپێردراوە. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە گفتوگۆ بکەنەوە.
پەیوەست بەم بابەتەوە: لەبارەی مووچەی مانگی هەشت، وەزارەتی دارایی کوردستان چەند ڕۆژێکە دەستی بە کۆکردنەوەی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ کردووە، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤایان گوتووە، لە هەوڵدان لە دوو هەفتەی داهاتوودا تەواوی پارەکە ئامادە بکەن، بەو ئامانجەی مووچەی مانگی هەشت زوو بنێردرێت، ئەمە وەک ئەوەی حکومەتی کوردستان و بەرپرسانی کورد لە بەغدا داوایان کردووە دوو مووچە لەدوای یەک بنێردرێن، ناوەڕاستی ئەم مانگە مووچەی مانگی هەشت، کۆتایی مانگیش یان سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی مانگی نۆ بنێردرێت. ئەمەش هەوڵێکە بۆ ئەوەی تا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوو مووچە دابەش بکرێت.
ئەمەش بزانە: میزان مراجەعە - تەراوزووی پێداچوونەوەش کە ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی حکومەت لەخۆدەگرێت و داواکارییەکی دیکەی بەغدایە بۆ ناردنی مووچە، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو 5ی مانگ بۆ بەغدا بنێردرێت.
لەبارەی مووچەی مانگی نۆش لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی نۆ دەستی پێکردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت.
نوێدەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






