دیمەنی باڵەخانەی بانکی قەڵادزێ
ئاڤا نیوز
بانکی قەڵادزێ ئاگاداری مووچەخۆران دەکاتەوە کە سبەی هەینی سەرەڕای ئەوەی پشووی فەرمییە بەڵام کارمەندانی بانکەکە دەگەڕێنەوە سەر ئەرکی خۆیان و دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا، بەربەستەکانی بەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆران نەماون، بەمەش سێشەممە 30-9-2025، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دیناری لەڕێگەی لقی هەولێرەوە بە یەک گوژمە خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بانکی قەڵادزێ ڕایگەیاند: سبەی هەینی 3-9-2025 سەرەڕای پشووی فەرمی دەرگای بانکەکەمان کراوە دەبێت بۆ پێدانی تەواوکاری مووچەی مووچەخۆران".
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی ڕاگەیێنراوی بانکی قەڵادزێ، ڕۆژی هەینی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەم ئەندامان، خانەنشینانی شارستانی، خانەنشینانی سەربازی سلێمانی و ئەیلوول و گوڵان، دابەشدەکرێت و دەتوانن سەردانی بانک بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت و بەگوێرەی ئەو خشتەیەی ڕاگەیێنراوە تا ڕۆژی شەممە دابەشکردنی مووچە بەردەوامی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






