
هەژماری من و ئامێری ڕاکێشانی پارە
ئاڤا نیوز
سبەی هەینی مووچەخۆرانی دوو وەزارەت و 11 فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی؛ ئەوانەی لە هەژماری من تۆماركراون، پارە دەخرێتە سەر ئەژمارە بانكییەكانیان و دەتوانن مووچەی مانگی حەوت ڕابكێشن.
وێنە گەورەكە: ئێستا زیاتر لە 500 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لەڕێی هەژماری من مووچەكانیان وەردەرگرن، بە كۆی گشتیش؛ زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە پرۆژەكە تۆماركراون و لە ئاییندەیەكی نزیكدا كارتی بانكییان وەردەگرنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەك لە تیمی هەژماری من تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، تەنها لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە 300 هەزار مووچەخۆر لەڕێگای ئەی تی ئێمەكانەوە، زووتر لە وادەی دیاریكراو بۆ دابەشكردنی مووچە، مووچەكانیان چووە سەر هەژماری بانكییان و مووچەكانیان وەرگرت و لە ڕۆژانی داهاتووشدا 191 هەزار مووچەخۆری دیكە لەڕێگای هەژماری من مووچەكانیان وەردەگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سبەی هەینی مووچەخۆرانی تۆمارکراو لە هەژماری من لە هەریەك لە وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی سەربازی، بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی ڕاپەڕین، فەرماندەیی هێزەكانی 80، پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن مووچەی مانگی حەوت ڕابکێشن.
زانیاریی زیاتر: هاوكات كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتیی تاقیگەی بیناسازی هەڵەبجە، فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەكانی ئاوی ڕاپەڕین، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق، بەڕێوەبەرایەتیی كار و ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە و هێزی فریاكەوتن لەچوارچێوەی هەژماری من، مووچەكانیان وەردەگرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تەنها ئەمڕۆ و دوێنێ، زیاتر لە 300 هەزار مووچەخۆر لەڕێگای ئەی تی ئێمەكانەوە، زووتر لە وادەی دیاریكراوی خۆی بۆ دابەشكردنی مووچە، مووچەكانیان چووە سەر هەژماری بانكییان و مووچەكانیان وەرگرت و لە ڕۆژانی داهاتووشدا 191 هەزار مووچەخۆری دیكە لەڕێگای هەژماری من مووچەكانیان وەردەگرن.
ئێستا زیاتر لە 500 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لەڕێی هەژماری من مووچەكانیان وەردەرگرن، تا ئێستاش زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە پرۆژەكە تۆماركراون و لە ئاییندەیەكی نزیكدا كارتی بانكییان وەردەگرنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






