
دیمەنی خۆپیشاندانی نەوەی زێد لە مەغریب. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
خۆپیشاندانی لاوانی مەغریبی کە بە (Gen Z 212) یان نەوەی زێد ناسراون، بەردەوامە و حکومەتیش بەڵێنی چاکسازییان پێدەدات.
چیرۆکی سەرەکی: خۆپیشاندانەکان لە ڕەباتی پایتەختەوە دەستیان پێکرد و بە شارەکانی دیکەدا بڵاو بووەتەوە. خۆپیشاندەران بە زۆری لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک تیکتۆک و ئینستاگرام و دیسکۆردەوە چالاکییەکانیان ڕێک دەخەن.
زانیاریی زیاتر: تا ئیستا لانیکەم سێ کەس لەم خۆپیشاندانانەدا کوژراون، 280 کەس بریندارن و 400 کەسیش دەستگیر کراون.
ئەمەش بزانە: جێن زێت ئەو نەوەیەیە کە لە نێوان ساڵانی 1997-2012 لەدایک بوون. داوای مافەکانیان دەکەن و دەڵێن پێویستە لە ناو حکومەتدا نوێنەرایەتی بکرێن. ئەوان هەروەها داوای چاکسازی لە بوارەکانی پەروەردە و تەندروستیدا دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: خۆپیشاندانی هاوشێوە لە چەند وڵاتێکی دیکەی ئەفریقا وەک کینیا و ماداگاسکار دەستیپێکردووە. پێشتریش خۆپیشاندانی هاوشێوە لە نیپاڵ هەبوو کە بەهۆیەوە حکومەتی ئەو وڵاتە ڕووخا و حکومەتێکی نوێ پێکهات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 39 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





