نزیكەی 90%ـی فەرمانبەرانی سلێمانی خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆماركردووە
- بزنس
- 4 تشرینی یەکەم

لۆگۆی هەژماری من
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەك لە تیمی هەژماری من بە ئاڤای ڕاگەیاند، نزیكەی 90%ـی فەرمانبەرانی مەدەنی لە پارێزگای سلێمانی ئێستا خۆیان لە پرۆژەی 'هەژماری من' تۆماركردووە و خۆتۆماركردنی مووچەخۆرانیش لە بانكی دڵخوازی خۆیان بەردەوامە.
وێنە گەورەكە: 'هەژماری من' یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامانج لێی؛ كۆتاییهێنانە بە دابەشكردنی مووچە بەشێوەی كاش و بە دیجیتاڵیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەپێناو سوودمەندبوونیان لە خزمەتگوزارییە بانكییەكان و بەئاسان وەرگرتنی مووچەكانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی دوو ساڵی ڕاگەیاندنی پرۆژەی هەژماری من، نزیكەی یەك ملیۆن مووچەخۆر لە پڕۆژەكە تۆمار كراون و بۆ مووچەی مانگی حەوت زیاتر لە 500 هەزار مووچەخۆر مووچەكانیان بە دیجیتاڵی وەرگرت. بەپێی ئامارەکانیش، ڕێژەی تۆمارکردنی فەرمانبەران لە 'هەژماری من' لە هەولێر و دهۆک گەیشتووەتە %99، بەڵام ئەم ئامارە تەنها بۆ مووچەخۆرانی مەدەنییە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەك لە تیمی هەژماری من بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، نزیكەی 90%ـی فەرمانبەرانی مەدەنی لە پارێزگای سلێمانی ئێستا خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆماركردووە و پرۆسەكەش بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر: بەمەبەستی خێراتركردنی پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆرمی 'هەژماری من' بۆ مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی، سێ مانگ لەمەوبەر سێ تیمی دیكە زیادكران كە دووانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە و یەكێكیان بۆ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیە لەپاڵ 14 شوێنی دیكە لە بانكەكانی توی مەلیك، تانجەڕۆ، مەڵكەندی بە سەرجەم لقەكانیانەوە و دوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و دوو شوێنی پۆلیتەكنیكی.
بۆچی گرنگە: دوای ڕاگەیاندنی پڕۆژەی 'هەژماری من' ژمارەی ئەو هاونیشتمانیانەی بوونەتە خاوەنی هەژماری بانکی، لە کەمتر لە 5%ـەوە بۆ زیاتر لە 15% بەرزبووەتەوە.
- پڕۆژەکە بانکەکانی هانداوە بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزاریی تاکەکەسی و زیادکردنی لق و تۆڕەکانی ئامێری ڕاکێشانی پارە و باشترکردنی خزمەتگوزاریی کڕیاران.
- ئیداعكردنی پارە لە بانکە بەشداربووەکانی هەژماری من، بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە، کە بەم هۆیەوە، قەرزی تاکەکەسی و بازرگانی دەدرێت.
- تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیار دۆلاری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، لە ڕێگەی بانکە بەشداربووەکانەوە دراوە، ئەمەش هەلی کاری نوێی لە کەرتی خزمەتگوزارییە داراییەکاندا ڕەخساندووە و ڕێگەی بۆ دروستبوونی متمانەی بانکی خۆشکردووە.
- هەژماری من، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاسانتر و خەرجکردنیشی خێراتر کردووە و ڕوونی و شەفافییەت لە دابینکردنی مووچەی حکومەتیشدا زیاتر بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






