
نووسراوی فەرمی گەڕاندنەوەی پارەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، کە ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچە لە بانک وەریانگرتووە بڕی 10 ملیۆن دیناری زیاد بووە و بۆ بانکیان گەڕاندووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 2025-10-04، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان مووچەی مانگی حەوتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە بانکی کەلار وەرگرتووە، دوای دابەشکردنی بەسەر کارمەندەکانیان، دەرکەوت کە بڕی 10 ملیۆن دینار زیادە، بە نووسراوی فەرمی گەڕاندوویانەتەوە بۆ بانک.
لێدوانی فەرمی: عەلی قدوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لیژنەکەمان ئەو 10 ملیۆن دینارەی بەنووسراوی فەرمی بۆ بانکی کەلار گەڕاندەوە، ئەمە یەکەم جار نییە کە پارەی زیاد بۆ بانک بگەڕێنینەوە، پێشتریش چەندینجار پارەی زیادەمان گەڕاندووەتەوە، بەڵام ئەمجارە بڕی پارەکە زیاتر بوو.
وتەبێژەکەی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: ئەرکی پۆلیس پاراستنی سەر و ماڵی هاونیشتمانیانە و بە گەڕاندنەوەی ئەو پارەیەش جارێکی دیکە سەلماندمان بە ئەمەک و دەستپاکین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش






