
لابردنی سفرەکانی سەر دراوی ئێرانی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پەرلەمانی ئێران دەنگیدا لەسەر لابردنی چوار سفری سەر دراوی وڵاتەکەی و بابەتەکە دەبێتە پرسێکی یاسایی و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای چەندین ساڵ لە پێشنیازی لابردنی سفرەکانی سەر دراوی ئێرانی بەهۆی زیادبوونی گوشارە ئابوورییەکان و لەدەستدانی زیاتری بەهاکەی، پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاسایی "دووبارە پێناسەکردنەوەی دراوی نیشتمانی" پەسەند کرد، هاوکات ناوی دراوەکەش هەر بە ڕیاڵی ئێرانی دەمێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دوای دەنگدانەکە ڕایگەیاند: بە دەنگی 108 پەرلەمانتار لە کۆیی 144 ئامادەبوو، پەرلەمانی ئێران پڕۆژە یاسایی لابردنی سفری سەر ڕیاڵی ئێرانی پەسەند کرد.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی بڕیارە نوێیەکە گۆڕانکاری لە بەهای ڕیاڵی ئێرانی دروست دەبێت بەجۆرێک؛ هەر "ڕیاڵێکی نوێ" یەکسان دەبێت بە 10 هەزار ڕیاڵی ئێستا. هاوکات، یەکەیەکی وردتریش بۆ دراوەکە دیاری کراوە بە ناوی "قران"، کە هەر ڕیاڵێکی نوێ دەکاتە 100 قڕان.
لەلایەکی دیکەوە: ژمارەیەک لە شارەزایانی ئابووری و شرۆڤەکاران پێیان وایە کە ئەم گۆڕانکارییە زیاتر ڕووکەشییە و ئامانج لێی داپۆشینی کاریگەرییەکانی هەڵاوسانی بەرزە کە ئابووریی ئێرانی گرتووەتەوە. هەروەها هۆشداریی دەدەن کە ئەگەر میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بە شێوەیەکی کارا و دروست نەبێت، دەکرێت کێشەی زیاتر دروست بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش





