
دیمەنی بانکی نیشتمانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە هەنگاوێکی نوێدا، 24 بانکی پسپۆڕی هەڵدەگرێت و سەرجەمیان لێک دەدات، چوار بانک لە چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان دادەنرێت. ئەنجوومەنی کارگێڕی بانکی نیشتمانی دیاریکراون و لە ئایندەیەکی نزیک دەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان 90 بانكی بازرگانی و 26 بانكی پسپۆڕی ههن و پلان بۆ كهمكردنهوهی ژمارهیان ههیه، بەئامانجی کەمکردنەوەی خەرجی و ڕۆتین و کارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان.
لێدوانی فەرمی: جهمیل ئهبوبهكر، بهڕێوهبهری گشتیی بانكه پسپۆرییهكانی ههرێمی كوردستان بە ئاڤای گوت، "29 بانکی پسپۆڕی لە هەرێمی کوردستان هەن، کە بانکی پیشەسازی، کشتوکاڵی، خانووبەرە و نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، ئەو بانکانە لە چوارچێوەی یەک بانک لەسەر ئاستی پارێزگا کۆدەکرێنەوە، واتا لە هەولێر یەک بانکی پسپۆڕی دەبێت، هەر چوار بەشی خانووبەرە، کشتوکاڵ، پیشەسازی و نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت."
ڕوون نییە ژمارەی بانکە بازرگانییەکان دەکرێن بە چەند، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە لەهەر پارێزگایەک دوو بۆ سێ بانک دەمێننەوە و ئەوانی دیکە هەڵدەوەشێنرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە ڕێکارەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمانی، بهڕێوهبهری گشتیی بانكه پسپۆرییهكانی ههرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەدا، کە ئێستا لیژنەیەک بەدوای بینایە و شوێنی گونجاو دەگەڕێت بۆ بانکەکە، هاوکات ئەنجوومەنی کارگێڕی بانکەکە پێکهێنراوە و نۆ کەس لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش






