
دیمەنی شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەت بە ژینگە و سەوزایی دراوە، لەو چوارچێوەیەوە پێنج پارکی گەورە لە هەولێر دروست دەکرێن.
وێنە گەورەکە: لە پێناو زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی و زیاتر پاراستنی ژینگەی شار، لە ناوەندی شاری ھەولێر لە سەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی دەستکراوە بە دروستکردنی پێنج پارکی گەورە، کە تێیدا 40 ھەزار دار دەچێندرێن و ئەمساڵیش هەر پێنج پارکەکە تەواو دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو پارکانە لە سەنتەری شاری هەولێر دروست دەکرێن، دەبنە هۆی زیادکردنی سەوزایی و خۆشگوزەرانی دانیشتووانی هەولێر و دەوروبەری، پارکەکانیش بەو شێوە دابەشکراوە بەسەر شوێنە جیاوازەکانی هەولێر:
٠ دروستکردنی پارکێک لە نزیک شەقامی 120 مەتری، لەسەر ڕووبەری 80 دۆنم زەویی و نزیکەی هەشت ھەزار داری تێدا دەچێنرێت، لەئێستادا نزیکەی لە 70%ـی کارەکانی تەواو بووە.
٠ دروستکردنی پارکی ڕەشکین لەسەر ڕووبەری 47 دۆنم زەویی و 16 ھەزار داری تێدا دەچێنرێت و لە ئێستادا لە 50%ـی کارەکانی تەواو بووە.
٠ دروستکردنی پارکی گەڕەکی نازدار لە سەر ڕووبەری چوار دۆنم زەویی و شەش ھەزار داری تێدا دەچێنرێت و لە 80%ـی کارەکانی تەواو بووە.
٠ دروستکردنی پارکی گەڕەکی ژیان لەسەر ڕووبەری حەوت دۆنم زەویی و پێنج ھەزار داری تێدا دەچێنرێت، لە 70%ـی کارەکانی تەواو بووە.
٠ پارکی یەکتربڕی شەقامی 150 مەتری کە ڕووبەرەکەی 60 دۆنمە و کارکردن تێیدا بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: پڕۆژەی دروستکردنی پشتێنەی سەوزایی هەولێریش دەبێتە زیادکردنی دوو هێندەی سەوزایی ئێستا، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر پاکبوونەوەی ژینگەی هەولێر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






